News & Events‎ > ‎

چالاکی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێجی پزیشکی ددان

posted Dec 18, 2022, 7:48 AM by College of Dentistry   [ updated Dec 18, 2022, 7:48 AM ]

ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی ١٥/١٢/٢٠٢٢ لە چالاکی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێجی پزیشکی ددان بە سەرپەرشتی راگرایەتی کۆلێجی پزیشکی ددان و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی تەندروستی سلێمانی /هۆبەی کوتان .. هەلمەتێکی کووتان دژی نەخۆشی هەوکردنی جگەر ئەنجامدرا بۆ ٦٥خوێندکارانی قۆناغەکانی ٤ و ٥ی کۆلێجی پزیشکی ددان کە پێشتر ڤاکسینیان وەرنەگرتووە یاخود کاتی وەرگرتنەوەی ڤاکسینەکەیان بووە بۆ جاری دووەم و سێیەم ..
شایەنی ئاماژەیە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر یەکێکە لە نەخۆشییە گوازراوەکان کە دەرهاویشتەی نەرێنی ترسناکی هەیە لەسەر تەندروستی گشتی مرۆڤ بە تایبەت تەندروستی جگەر..
پزیشکانی ددان بەرکەوتنی راستەوخۆیان ئەبێت لەگەل کەسانی تووش بوو ئەگەر کووتانیان بۆ ئەنجام نەدرێت مەترسی زۆریان لەسەر ئەبێت .. بۆیە پێویستە لە سەرەتای بەرکەوتنیان لەگەل هاولاتیان و بینینی نەخۆش لە کلینیکەکان کووتانیان بە پێی خشتەی تایبەت بە ڤاکسینی ڤایرۆسی جگەر بۆ ئەنجامبدرێت .









Comments