News & Events‎ > ‎

چلاکی کلینیکی کۆلێج

posted Mar 8, 2021, 11:13 AM by College of Dentistry   [ updated Mar 8, 2021, 11:25 AM ]

پاش ئەوەی چارەخوازەکان لە بەشی نۆشداری ددانەوە دەنێردرێنە بەشەکەمان (بەشی چارەسەرکردنی ددان)، پاشان پشکنینی ددانی بۆ دەکرێت لە کاتی پێویستی دا تیشکی ددانی بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەو کارەی کە پێویستی بێت (پڕکردنەوەی ددان، چارەسەری ڕەگی ددان، کیفی ددان)ی بۆ ئەنجام دەدرێت لە لایەن خوێنکارانەوە و بە چاودێری و سەرپەرشتی پزیشکەکانی بەشەکەمان

پڕکردنەوەی ددان بۆ چارەخوازێک لە کۆلێژی پزیشکی ددان کلۆربوونی ددان یەکێکە لە کێشە باوەکان کە ڕووبەڕووی ددانی ھەریەکێکمان دەبێتەوە کەبەھۆی پاک ڕانەگرتنی ددانەکان و کۆبوونەوەی خواردن  لە سەر ڕووی ددانەکان دروست دەبێت, پاش دیاری کردنی کلۆریەکە سەرەتا بەنج بۆ نەخۆشەکە دەکرێت پاشان بە وریای کلۆرییەکە لا دەبرێت،دوای ئەوە پڕدەکرێتەوە کە لە ددانێکی سروشتی بچێت، هەر وەک ئەوەی بۆ ئەم  چارەخوازە کراوە


                                                        پێشتر


دواتر