لە ئامادەکاریەکان بەردەوامین بۆ کردنەوەی کۆلێژەکەمان ئەم ساڵ بەباشترین شێوە. لەدرێژەی کاروچالاکیەکانیاندا ئەم جارەیان هەستاین بە بەڕەنگردن و وێنەکێشانی هۆڵی pedodontic (چارەسەرکردنی بەشی ددانی منداڵان). نوێنەرەیاتی گشتی کۆلێژەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پزیشکانی ددان-لقی سلێمانی وە کۆمەڵێکی دڵسۆز لە پزیشک و خوێندکارانی کۆلێژەکەمان کە زیاتر لە ۷ ڕۆژ بێ وچان خەریکبوون بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژە نایابە بە ئەنجام بگەیەنن تا ژینگەیەکی گونجاو بۆ چارە خوازە ئازیزەکانمان فەراهەم بکەین. سوپاسی بێ پایانمان بۆ سەندیکای پزیشکانی ددان-لقی سلێمانی |
News & Events >