News & Events‎ > ‎

خۆپيشاندانی پزیشکان

posted Dec 5, 2018, 9:11 AM by College of Dentistry   [ updated Dec 5, 2018, 9:11 AM ]

له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی شكۆی دكتۆر و كاری دكتۆری، له پێناو بێ به‌ها كردنی كاری دكتۆری، له ژێر ناوی مافی نه‌خۆش و رێكخستنی سيستمی ته‌ندروستی،به بيانوی اهمالی دكتۆر و هه‌ڵه‌ی پزيشكيه‌كان پێشكه‌ش كردنی راپۆرت و ريپۆرتاژ به ستايلی ريكلامی،له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌يه‌ك زانياری ناراست و به مخاطبه كردن له‌گه‌ل بينه‌ری گشتی،زانستی به‌رفراوان و ئالۆزي پزيشكی كردبويه وێردی سه‌ر زاری و هه‌موو ئاراسته‌كانيش ده‌چونه‌وه‌ سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی شكۆی دكتۆره‌كان، به‌جۆرێك په‌يامه‌كان وای نيشان ده‌دات كه دكتوره‌كان له‌م هه‌رێمه‌‌ی ئێمه‌دا چي ديكه حه‌كيمی كومه‌لگا نين، ئه‌وان دوژمنی تاكه‌كانی كومه‌لگاكه‌مانن،ئه‌وان تاكه‌كان له مردن ناپارێزن و به‌ره‌و مه‌رگيان ده‌به‌ن، تا كار گه‌يشته ئه‌وه‌ی كه ديارده‌يه‌كی وه‌كو تيرور كردنی به‌رێز د.كمال روو بدات ، هه‌ر بۆ إدانه‌ كردنی ئه‌و ديارده‌يه راگر و فه‌رمانبه‌ران و خويندكارانی كۆلێجی پزيشكی ددان به ئاماده بونی به‌ڕێز د.ره‌زا سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و جێگره‌كه‌ی له به‌رواری ٤/١٢/٢٠١٨ هه‌ستان به‌ خۆپيشاندانێكی هێمنانه له‌به‌ر ده‌م زانكۆی سلێمانی دژی ئه‌و ديارده‌ قێزه‌ونه‌ و هاو خه‌می دلسۆزی خۆيان ده‌ربری بۆ پالپشتی له دكتۆر كمال و هيوای زوو چاك بونه‌وه‌ی بۆ داخوازن، د. كمال له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی دكتۆرێكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بوه، ماموستای زانكۆيه له كۆلێجی پزيشكی و پێشتريش ڕاگرى كۆلێجى پزيشكى ددان بوه..