News & Events‎ > ‎

کلینکی ددانی مناڵان لە کۆلێژی پزیشکی ددان

posted Feb 21, 2021, 7:14 AM by College of Dentistry   [ updated Feb 21, 2021, 10:18 AM ]

کلینکی ددانی مناڵان لە کۆلێژی پزیشکی ددان
لەم کلینکە مناڵانی  خوار تەمەن ۱٤ ساڵ وەردەگیرێت و بە پێی پێویستی مناڵەکە ئیشی بۆ دەکرێت ، دوای ئەوەی پشکنینی بۆ ئەکرێت لە  بەشی پشکنین دەنێرێت بۆ ئەم بەشە
سەرەتا هەر مناڵێک لە لایەن خوێندکارێکەوە  وەردەگیرێت و فۆڕمی تایبەتی بۆ پڕ ئەکرێتەوە كه کۆمەڵێک زانیاری پێویستی تێدایە وەک
ناوی نەخۆش، تەمەن ، باری تەندروستی گشتی و بارو 
دۆخی ناو دەمی منداڵەکە
پاشان بە بەکارهێنانی مۆدێل و فڵچەی ددان منداڵەکە فێر ئەکرێت کەچۆن ددانی بشوات ڕۆژانە چەند جار و لە  چ  کاتێکدا بیشوات.
پاش ئەوە دەست ئەکرێت بە ئیش کردن بۆ ددانی 
 کام ددانەی زیاتر پێویستی بە چارەسەرە لەوەوە دەست پێ ئەكرێت،  پاشان ددانەکانی تری منداڵەکە



.