ئەمرۆ ڕێکەوتی ۱٦/۱۲/۲٠۲۱ لە میانەی پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان بەشی هۆشیاری تەندروستی دەم و ددان، خوێندکارانی قۆناغی پێنج بەشی ددان بپارێزی لە کۆلێژی پزیشکی ددان سەردانی خوێندنگەی (مەحوی)ی سەرەتاییان کرد. لەو سەردانە خوێندکارەکان هەستان بە پێدانی زانیاری تەندروستی لەسەر پاک ڕاگرتن و شوشتنی ددانەکان بەشێوەی ڤیدیۆی کارتۆنی و کارتۆنی جوڵاو وێنەو گۆرانی. بەشی دووەمی سەردانەکە بریتی بوو لە پشکنینی خوێندکاران بۆ زانینی تەندروستی دەم و ددانیان. سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگەکە ئەکەین بۆ هاوکاریان. |
News & Events >