News & Events‎ > ‎

پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان

posted Dec 13, 2021, 12:02 PM by College of Dentistry   [ updated Dec 13, 2021, 12:48 PM ]
ئەمرۆ ڕێکەوتی ۱۳/۱۲/۲٠۲۱ لە میانەی پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان بەشی هۆشیاری تەندروستی دەم و ددان، خوێندکارانی قۆناغی پێنج بەشی ددان بپارێزی لە کۆلێژی پزیشکی ددان سەردانی خوێندنگەی (هەوارە بەرزە)ی سەرەتاییان کرد.
لەو سەردانە خوێندکارەکان هەستان بە پێدانی زانیاری تەندروستی لەسەر پاک ڕاگرتن و شوشتنی ددانەکان بەشێوەی ڤیدیۆی کارتۆنی و کارتۆنی جوڵاو وێنەو گۆرانی.
بەشی دووەمی سەردانەکە بریتی بوو لە پشکنینی خوێندکاران بۆ زانینی تەندروستی دەم و ددانیان.
سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگەکە ئەکەین بۆ هاوکاریان.