News & Events‎ > ‎

پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان

posted Feb 11, 2022, 10:47 AM by College of Dentistry   [ updated Feb 11, 2022, 10:48 AM ]
ئەمرۆ ڕێکەوتی ۱٠/۲/۲٠۲۲ لە میانەی پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان بەشی هۆشیاری تەندروستی دەم و ددان، خوێندکارانی قۆناغی پێنج بەشی ددان بپارێزی لە کۆلێژی پزیشکی ددان سەردانی خوێندنگەی (سەعید کابان)ی بنەڕەتییان کرد.
لەو سەردانە خوێندکارەکان هەستان بە پێدانی زانیاری تەندروستی لەسەر پاک ڕاگرتن و شوشتنی ددانەکان بەشێوەی ڤیدیۆی کارتۆنی و کارتۆنی جوڵاو وێنەو گۆرانی.
بەشی دووەمی سەردانەکە بریتی بوو لە پشکنینی خوێندکاران بۆ زانینی تەندروستی دەم و ددانیان.
سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگەکە ئەکەین بۆ هاوکاریان.







Comments