News & Events‎ > ‎

پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان

posted Mar 3, 2022, 7:47 AM by College of Dentistry   [ updated Mar 3, 2022, 7:56 AM ]
ڕێکەوتی ٣/٣/۲٠۲۲ لە میانەی پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان بەشی هۆشیاری تەندروستی دەم و ددان، خوێندکارانی قۆناغی پێنج بەشی ددان بپارێزی لە کۆلێژی پزیشکی ددان سەردانی خوێندنگەی (قومریە خان)ی بنەڕەتییان کرد.
لەو سەردانە خوێندکارەکان هەستان بە پێدانی زانیاری تەندروستی لەسەر پاک ڕاگرتن و شوشتنی ددانەکان بەشێوەی ڤیدیۆی کارتۆنی و کارتۆنی جوڵاو وێنەو گۆرانی.
بەشی دووەمی سەردانەکە بریتی بوو لە پشکنینی خوێندکاران بۆ زانینی تەندروستی دەم و ددانیان.
سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگەکە ئەکەین بۆ هاوکاریان.