News & Events‎ > ‎

پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان

posted Oct 1, 2022, 1:02 AM by College of Dentistry   [ updated Oct 1, 2022, 1:23 AM ]


ڕێکەوتی۲٦/۹/۲٠۲۲ لە میانەی پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان بەشی هۆشیاری تەندروستی دەم و ددان، خوێندکارانی قۆناغی چوار بەشی ددان بپارێزی لە کۆلێژی پزیشکی ددان سەردانی خوێندنگەی (قازی محمد)ی بنەڕەتییان کرد.
لەو سەردانە خوێندکارەکان هەستان بە پێدانی زانیاری تەندروستی لەسەر پاک ڕاگرتن و شوشتنی ددانەکان بەشێوەی ڤیدیۆی کارتۆنی و کارتۆنی جوڵاو وێنەو گۆرانی.
بەشی دووەمی سەردانەکە بریتی بوو لە پشکنینی خوێندکاران بۆ زانینی تەندروستی دەم و ددانیان. هەروەها
دابەشکردنی فڵچەو هەویری ددان شوشتن بەسەر خوێندکاراندا
سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگەکە ئەکەین بۆ هاوکاریان.