News & Events‎ > ‎

پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان

posted Oct 26, 2022, 2:47 PM by College of Dentistry   [ updated Oct 26, 2022, 2:48 PM ]

ڕێکەوتی١۸/١٠/۲٠۲۲ لە میانەی پرۆگرامی تەندروستی خوێندنگاکان بەشی هۆشیاری تەندروستی دەم و ددان، خوێندکارانی قۆناغی چوار بەشی ددان بپارێزی لە کۆلێژی پزیشکی ددان سەردانی خوێندنگەی (ئاوبارە)ی بنەڕەتییان کرد.
لەو سەردانە خوێندکارەکان هەستان بە پێدانی زانیاری تەندروستی لەسەر پاک ڕاگرتن و شوشتنی ددانەکان بەشێوەی ڤیدیۆی کارتۆنی و کارتۆنی جوڵاو وێنەو گۆرانی.
بەشی دووەمی سەردانەکە بریتی بوو لە پشکنینی خوێندکاران بۆ زانینی تەندروستی دەم و ددانیان. هەروەها
دابەشکردنی فڵچەو هەویری ددان شوشتن بەسەر خوێندکاراندا
سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگەکە ئەکەین بۆ هاوکاریان.