News & Events‎ > ‎

سەردانیکردنی وەزیری خوێندنی باڵا

posted Oct 27, 2020, 3:21 PM by College of Dentistry   [ updated Oct 27, 2020, 3:25 PM ]
ئەمڕۆ ٢٧ / ١٠ / ٢٠٢٠ جەنابی وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆلێژی پزیشکی ددانی کرد لە زانکۆی سلێمانی لە نزیکەوە گوێی لە ڕاو بۆچون و سەرجەم داواکارییەکانی ڕاگرو مامۆستاو خوێندکاران گرت وه پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەو شێوەیەی وەزارەت بڕیاری لەسەر داوە ڕون کرایەوە، وە هەموو ئەو کێشەو تەنگەژانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە توشی وڵاتەکەمان بووە تاوتوێ کران وە ڕونکردنەوەی پێویست درا بە خوێندکاران.
ھاوکات بەڕێزان بڕیاری دروستکردنی تاقیگەی فانتۆمی هاوچەرخ بۆ کۆلێجی پزیشکیی ددان دا بە بڕی ۱۲٠ملێون دینار لە سەر بودجەی سندوقی زانکۆ کە کۆلێجی پزیشکیی ددان تا ئێستا ئەو تاقیگە هاوچەرخەی نەبووە .
لەکۆتایدا سەرجەم مامۆستاو خوێندکاران سوپاسی خۆیان دەربڕی بۆ ئامادەبونی بەڕێزیان و سەرۆکی زانکۆ کەھەمیشە ھاوکار بوون بۆ بەرەو پێشچونی ڕەوتی خوێندن لە کۆلێجمان