News & Events‎ > ‎

لیژنەی بەخێرهاتنی خوێندکاران

posted Nov 7, 2022, 11:29 AM by College of Dentistry   [ updated Nov 7, 2022, 11:39 AM ]

ڕێکەوتی ٦/۱۱/۲۰۲۲ لەژێر سەرپەرشتی ڕاگرایەتی کۆلێجی پزیشکی ددان لیژنەی بەخێرهاتنی خوێندکاران هەستان بەسازدانی سیمینارێک سەبارەت بە وانەکانی خوێندن و سیستەمی خوێندن بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو
و پێدانی ڕێنمایی و ئاسانکاری بۆیان
لەهەمان کاتدا بەڕێزان ڕاگری کۆلێج پ.ی.د سەرهەنگ سەروەت و سەرۆک بەشی چارەسەرکردنی ددان پ.ی.د ڕەنجدەر محمود و بەڕێوەبەری تۆماری کۆلێج د.دەرون سعید پیرۆزبایی و بەخێرهاتنی خۆیان ئاڕاستەی خوێندکاران کردو هەستان بەپێدانی ڕێنمایی و ئاشناکردنی خوێندکاران سەبارەت بە وانەکانی خوێندن و سیستەمی بۆلۆنیا و دابەش کردنی نمرەکان
سوپاس بۆ ڕاگرایەتی کۆلێج
سوپاس بۆ خوێندکاران لەلیژنەی بەخێرهاتن و پێشوازی
هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو