News & Events‎ > ‎

سیمیناری خوێندنی باڵا

posted Jul 23, 2018, 3:17 PM by College of Dentistry   [ updated Jul 30, 2018, 8:51 AM ]
وه‌ك هه‌نگاوێكى نوێ بۆ زياتر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى خوێندكارانى خوێندنى باڵاى كۆلێجمان و ئاشناكردنيان به شێوازى نوێ پيشكه‌ش كردنى توێژنه‌وه‌ى زانستى، ئه‌مرۆ به‌روارى ٢٢-٧-٢٠١٨ له هۆڵى كتێبخانه‌ى كۆلێجمان پێشبركێى پيشكه‌ش كردنى توێژينه‌وه‌ى ٣ خوله‌كى ئه‌نجامدرا كه شێوازێكى نوێیه و له زانكۆ پيشكه‌وتوه‌كانى جيهاندا په‌يره‌و ده‌كرێت.. ئه‌م چالاكيه له‌لايه‌ن لێپرسراوى هۆبه‌ى خوێندنى باڵاوه ( م.د. سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت گوڵ) ئاماده كرابوو به چاودێرى راگرايه‌تى كۆلێج.. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خويندكاران و پروسه‌ى خوێندن ئه‌خوازين