لقی نەخۆشی و نەشتەرگەری پوک و دەوروبەری ددان


لقی نەخۆشی و نەشتەرگەری پوک و دەوروبەری ددان

لقی نەخۆشی و نەشتەرگەری پوک و دەوروبەری ددان یەکێکە لە لقەکانی کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی سلێمانی کە خزمەتگوزاری پوک و دەوروبەری ددان دابین دەکات. ژینگەیەکی فێربوونی مۆدێرن و ئاسانکاری توێژینەوەی زانستی بۆ هەردوو خوێندکارانی بەرایی و خوێندنی باڵا فەراهەم کردووە, کە بریتیە لە: ڕاهێنانی فێرکاری گشتگیر، خزمەتگوزاری ڕاوێژپێکردن کە پشت دەبەستێت بە دامەزراوە ئەکادیمی و بەڵگە زانستییەکان بۆ بەدیهێنانی بەرزترین ستانداردی جۆریی بۆ چارە خواز و خوێندکارانی مەشق کردوو. لقی نەخۆشی و نەشتەرگەری پوک و دەوروبەری ددان دەکۆڵێتەوە لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شانەی پاڵپشت و دەورووبەری ددانەکان و وە پێکهاتەکانیان. ئامانج لە چارەسەری پوک ودەوەروبەری ددان بریتیە لە پاراستن و مانەوەی تەندروستی شانەکانی دەوروبەری ددان و جوانکاری و فرمانی ددانە سروشتییەکان و ددانی چێنراو. نەخۆشییەکانی دەوروبەری ددان بەهۆی گروپێکی تایبەت لە بەکتریای ناو دەم دروست دەبێت کە هۆکارێکی سەرەکیین بۆ لەدەستدانی ددان لە مرۆڤی پێگەیشتوو. بواری لقی نەخۆشی و نەشتەرگەری پوک و دەوروبەری ددان پێویستی بە گۆڕانکاریە هەروەکو چۆن بوارەکانی تری پزیشکی و پزیشکی ددان لە گرنگی دەستنیشان کردن و چارەسەری نەخۆشییەکانی دەوروبەری ددان. هەروەها ئەوە سەلمێنراوە کە نەخۆشییەکانی دەوروبەری ددان هۆکارێکی مەترسیداری شاراوەیە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزی شەکر لە نەخۆشی شەکرەدا، کەمیی کێشی مناڵی تازە لەدایکبوو وهەروەها نەخۆشییەکانی سیی. لە م لقە ئەم چارەسەرانە بۆچارە خواز ئەنجام دەدرێت:

١- هاندان و ڕێنوێنی کردنی نەخۆش لەسەر چۆنییەتی شۆردن و پاک ڕاگرتنی دەم وددان.

٢- پاککردنەوە و پۆلیشی ددان.

٣- لابردنی شانە زیان لێکەوتووەکان لەسەرڕووی ڕەگی ددان.

٤- نەشتەرگەرییەکانی پوک.

٥- نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری دەوروبەری ددان.

٦- نەشتەرگەری ئێسقانی دەوروبەری ددان.

٧- چاندنەوەی ئێسقان و شانەکانی دەوروبەری ددان.

٨- بەستنەوەی ددانەکان

٩- ڕێککاری لێو

١٠- بڕینەوەی ڕەگی ددان

١١- چاندنەوەی ددان.