لقی نۆشداری و نەشتەگەری دەم و ددان شەویلگەو و ڕوو بەشەکەمان ھەڵدهستێ بەئەنجام دان و دیاری کردنی حاڵەتە جۆراو جۆر لە ناکاوهکانی ده م وددان وهکو: ئازاری ددان، ھەڵ ئاوسانی ده ره وه و ناوه وه ی ده م، گرێ، سوور ھەڵگەڕان و سپی ھەڵگەڕانی نائاسایی و ھەر بارودۆخێکی نامۆو نائاسایی کەپەیوهندی بەدهم و ددانەوه ھەبێ . وه کو ئەمانەی خواره ١. ددان کێشان بۆ ئەو ددانانەی کە پێویستە بکێشرێن وه کو: ددانی زۆر کلۆر بوو، ددانێک کە ئومێدی لەدهست داوه و بۆ پڕکردنەوه ناشێ، ددانێک کە زۆر بلەقێ بە ھۆی ھە وکردنی زۆرو درێژخایەنی پووکەوه. ٢. نەشتەرگەری بچووک ومامناوهند (لابردنی کیسی ددان، ئەو نەشتەرگەریانەی پێش دروست کردنی تاخم ئەکرێ، ئەو نەشتەرگەریانەی بۆ ڕاست کردنەوهی ددان ئەکرێ وه کو: بۆشایی نێوان ددانەکانی پێشەوه، لابردنی پووکی سەرددان بەمەبەستی ڕاست کردنەوه ی. ٣. کێشانی ددانی ژیری بەنەشتەرگەری، ڕه نگەتەنھا پێویست بەبڕینی پووك بکات، یاخوود پێویست بەلابردنی ئێسکیش بکات. ٤. نەشتەرگەری ژێر ڕه گی ددان (پاکردنەوهی ژێر ڕه گی ددان، بڕینی کۆتایی ڕه گی ددان بە ھۆی ھەوکردنەوه، لابردنی یە کێك لە ڕهگی ددانە کان بە تە واوی لە ھە ندێک حاڵە تی تایبەتدا. ٥. کێشە کانی جوومگەی شەویلگە ،پشکنین و دیاری کردنی حاڵەتەکە، ڕێنمایی و زانیاری پێدان ده رباره ی حاڵەتەکە، نووسینی ده رمان تایبەت بەو حاڵەتە، چاودێری کردنی درێژ خایەن. ٦. کێشەی لیکە ڕژێنەکان ، پشکنین و دیاری کردنی حاڵەتەکە، پێدانی زانیاری و ڕێنمایی دهربارهی حاڵەتەکە، نووسینی ده رمان تایبەت بەو حاڵەتە، چاودێری درێژ خایەن. |